کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم وەڵامی ڕۆژنامەی سەباح دەداتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر راپۆرتێكی رۆژنامەی سەباحی عێراقی كە باسی “هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم” دەكات هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت “هیچ دەسەڵاتێك توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی نییە”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی هەواڵێكی رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی دەداتەوە كە رایگەیاند بوو “خەڵك بێ هیوا بوون لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و خوازیاری گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”.

لەروونكردنەوەكەدا هاتووە “ئەمڕۆ 18ی2 2023، ڕۆژنامەی “الصباح”ی عێراقی ، نووسینكی بڵاوكردووەتەوە كە گوایا لە ڕاپرسییەكدا “خەڵك بێ هیوا بوون لە دەسەڵاتی سیاسیی هەرێم و خوازیاری گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا”.

روونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە “ئەم سەنتەر و بەناو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەكە پشتی پێ بەستووە، هیچ بنەمایەكی زانستی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش ڕۆژنامەی (الصباح) و ئەوانەی لە پشتییەوەن ، باوەڕیان بە ڕاپرسییە، لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان ، لە گەورەترین ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێكی ئازاددا، قسەی خۆیان كرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا، بەڵام دەسەڵاتتدارانی ئەوكاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەكارهێنانی سوپا لە دژی خەڵكی كوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ڕیفراندۆم و ڕای خەڵكیان دایەوە”.

وەك روونكردنەوەكە باسی كردووە “خەڵكی پارێزگاكانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن، كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی پێشكەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەكانی دیكەی عێراقەوەیە ، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوا دەكەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێك كە لە هەموو بوارەكاندا وێران و كاول بووە! “.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری وتویەتی “هەرێمی كوردستان، خاوەن قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەكانە و هیچ دەسەڵاتێك توانای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانی نییە و بە نووسینی ڕۆژنامەیەكی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە كە پارەیەكی زۆری لێ خەرج دەكرێ و كەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە ! “.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button