جیهانگرنگ

سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بانگەوازێکی بەپەلە دەکات

“بابەتێکی بەپەلەی ژیانە، هیچی زیاتر نییە.“ ئەم دەستەواژەیە، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ، ئەکرێم ئیمامئۆغڵو کە گەورەترین شاری تورکیایە، بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی دانیشتووانەکەی کرد و هۆشداریدا لە باڵەخانە کۆنەکان. وە لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: من موخاتەبەی دانیشتووانی ئیستەنبوڵ دەکەم، با لە پێکهاتەی باڵەخانەکان پشکنین بکەن و مەترسیدارن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 29 هەزار خاوەن باڵەخانە لە کۆی 107 هەزار باڵەخانە کە پێش ساڵی 1999 دروستکراون، ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر پشکنین.

جگە لەوەش جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شارەکەدا پشکنینی سەرجەم باڵەخانەکان بکەن بۆ ئەوەی وێنەی واقیعی دۆخی شارەکان بزانن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست.

بوومەلەرزەیەکی گەورە:
ئەم هۆشدارییە یان بانگەوازە بەپەلەیە لە کاتێکدا هات کە وڵاتەکە هێشتا لە ژێر ترسناکیی ئەو کارەساتەدایە کە بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی باشووری تورکیای گرتەوە و زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی کوشت.

هەروەها دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک لە زانایانی بومەلەرزەزانی پشتڕاستیان کردەوە کە ئەگەری زۆرە لە ساڵانی داهاتوودا (تا ساڵی ٢٠٣٠) بوومەلەرزەیەکی بەرفراوان ڕووبدات.

“دوور بکەوەرەوە لە کوشتار”
موراد گونەی توێژەری سەربەخۆی شارەکان ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر حکومەت ئیرادەی سیاسی هەبێت بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لەو بینا ناشرینانەی کە شارۆچکە کوڵاوەکانی شارەکە پڕ دەکەنەوە، دەتوانرێت خۆیان لە کۆمەڵکوژییەکە بەدوور بگرن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شارە گەورەکە کۆگایەکی زۆری موڵکی چۆڵی هەبووە، کە بەم دواییە دروستکراون و ئەوەندە بەهێزن کە بەرگەی لەرزینە گەورەکان بگرن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەکەی بە گوڕی 7.5 پلەیی پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2030 شارەکە بگرێتەوە، دەتوانێت سەدان هەزار کەس بکوژێت، هاوکات خەمڵاندنەکان لە نێوان 50 هەزار بۆ 200 هەزار باڵەخانە دەگەڕێتەوە کە بەتەواوی دەڕوخێن یان زیانێکی زۆریان پێدەگات، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.

ئەستەنبوڵ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 پلە لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە لە ساڵی 1999 ڕوویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 17 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. لەو کاتەوە ژمارەی دانیشتووان نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button