کوردستانگرنگ

گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی مووچە دەکرێت

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:

لە ڕێگەی پێنج نوسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێک لە چین و توێژەکان دابەش دەکرێت. لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری و لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی دارایی لە ڕێگای بانکی مەڵکەندی بەهاوکاری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی مووچە دەکات و لەڕێگای پێنج نوسینگەوە مووچەی خانەنشینان و بەشێک لە چین و توێژەکان دابەش دەکات.

لای خۆیەوە ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند کردنەوەی ئەو نوسینگانە هەنگاوی یەکەمە بۆ ڕێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان و لە داهاتودا خزمەتی زیاتر بەو توێژە دەکرێت و چەندین کارئاسانیان بۆ دەکرێت.

هاوکات ژیان سابیر بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی ڕایگەیاند لە بەرنامەیاندایە مووچەی سەرجەم خانەنشینان لە یەک بانکدا بەناوی بانکی خانەنشینی کۆبکەنەوەو بەسیستەمێکی پێشکەوتوو مووچەی خانەنشینان دابەش بکەن کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٦ هەزار مووچە خۆرە لەو ژمارەیە نزیکەی ٥٠ هەزاریان خانەنشینی مەدەنین و نزیکەی ٣٦ هەزاریشیان خانەنشینی سەربازین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button