کوردستانگرنگ

حکومەتی عێراق لەسەر پرسی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم هاتە دەنگ

وتەبێژی حکومەتی عێراق لەسەر ئەو راپرسیەی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراق دەربارەی هەڵوەشاندندەوەی قەوارەی دەستووری هەرێم ئەنجامیدابوو هاتە دەنگ.

باسم عەوادی وتەبێژی حکوومەتی عێراق وتوویەتی، ناوەڕۆکی ئەو راپرسییەی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە بە هیچ شێوەیەک بۆچوونی حکوومەتی عێراق نیە.

وتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە حکوومەتی عیراقەوە نیە و دەلێت عێراق بەپێی دەستوور دەوڵەتێکی فیدڕاڵییە و بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.

وتەبێژەکە وتوویەتی دەستوور پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی رێکخستووە و عێراقی نوێ لەسەر ئەو بنەمایە دانراوە.

پێشتر حکوومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی تووندی دژی ئەو راپرسیەی رۆژنامەی سەباح بڵاوکردەوە و رایگەیاند هیچ دەسەلاتێک ناتوانێت هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمرۆ شەممە 2023/2/18 رۆژنامەی سەباح-ی نیچمە فەرمی ناوەڕۆکی راپرسییەکی بە ناونیشانی ئایا هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێتەوە بڵاوکردەوە کە ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی دروستکرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button