فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویکردەوە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
دەقی ڕاگەیەندراوی فڕۆکەخانەی هەولێر.
ئاگاداری بۆ گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر. ڕێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران له نوسینگه‌ی (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه له‌مه‌و دوا به‌م جۆره ده‌بێت:
١- گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له (٢٤) كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له شه‌قامی ٤٠م- له هه‌ولێر. نوسراوه فه‌رمییه‌كان ( پاسه‌پۆرت, ڤیزا, بلیتی فڕۆكه) ڕاده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه گه‌شتیار پسوله‌یه‌كی پێ ده‌درێت.
٢- گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه دوای ته‌سلیم كردنی بۆردینگ پاس و پسوله‌كه بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.