كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە سبەی لە ناوچە شاخاوییەكان، بەفر دەبارێ و پلەكانی گەرمیش روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆی كەشوهەوا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
بۆ سبەی كەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوری هەرێم، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ
ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت :
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
كەركووك: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18پلەی سیلیزی