جیهانگرنگ

زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی بوومەلەرزەیەکی دیکە دەکات

فرانک هوگەربیتس، ئەو زانا هۆڵەندییەی پێش بوومەلەرزەی شەشی شوبات لە تورکیا و سوریا پێشبینی روودانی کردبوو، ئەمشەو لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری ئیستانبوڵ رووبدات.

فرانک هوگەربیتس ئەوەشی خستووەتەڕوو قورسە بتوانێت کاتی روودانی بوومەلەرزەکەی بە وردی دیاری بکات، بەڵام هەوڵدادات پێش روودانی پێشبینی بکات.

زانا هۆڵەندییەكە باسی لەوەشکردووە، ئەگەر پێگەی هەسارەکان وەک بوومەلەرزە گەورەکەی ساڵی1999 ی ئیزمیت بێت ئەوا ئەگەری زۆرە زەمین لەرزەی دیکەی بەهێز لە ئیستانبوڵ رووبدات، بەڵام مەرج نییە بوومەلەرزەکە هاوشێوەی ئەوانی دیکە، چونکە هەرگیز پێگەی هەسارەکان لە یەک رێڕەودا نابن و ئەگەر گۆڕانکارییەکی بچوکیش بێت دەگۆڕێت

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button