![](https://mediamagazine.news/wp-content/uploads/2023/02/B8CE4238-8185-4C03-A02F-461ACC4EEF08-780x470.jpeg)
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم :
لە ساڵی ڕابردوودا 7هەزار و 148 خزمەتکاری ماڵان هاتوونەتە کوردستان
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە لەساڵی ڕابردوودا سەرباری کەمی ستاف و قەیرانی دارایی 22 هەزار سەردان بۆ پڕۆژەکان ئەنجام دراون، 38 هەزار پڕۆژەی دەستەبەرکراومان هەیە کە 138 هەزار کرێکار کاریان تێدا دەکەن کە 115 هەزاریان کرێکاری خۆماڵین.
د. عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند : کە لەساڵی 2022دا بەگشتی 22هەزار سەردان بۆ پڕۆژەکان ئەنجام دراون، و لەو ساڵەدا 27808 کرێکار دەستەبەری کۆمەڵایەتیان بۆ کراوە و 12980 کرێکار لە کار تەرک کراون.
کۆی پڕۆژە دەستەبەرکراوەکان 5616 پڕۆژەن. هەموویان 27 هەزار کرێکار کاریان تێدا دەکەن، بەگشتی 38هەزار و 491 پڕۆژەی دەستەبەرکراونمان هەی کە 138 هەزار و 92 رێکار کاریان تێدا دەکەن کە 115 هەزاریان کرێکاری خۆماڵین.
د. عارف حیتۆ راشی گەیاند داهاتی ساڵی ڕابردوو کە 17٪ی دەستەبەر دەکرێت 194ملیار دینار داهاتی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بووە و 25 ملیار دینارمان لەو سندوقە خەرج کردووە. ئێستا بە گشتی 860 ملیاردینار لەو سندوقەدا هەیە کە ٪60ی پارەکە لە هەولێرە چونکە زۆرترین پڕۆژەی گەورە کە زۆرترین کرێکاریان هەبێ لە سنووری پارێزگای هەولێرن