کوردستانگرنگ

كاردانەوەی چەكداریی لە سلێمانی دەستیپێكرد

دوای ئەوەی ئەمشەو لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند كە لەمڕۆوە وەك هاوسەرۆكی دەست بە كاری حزبی دەكاتەوە، بەختیار كاوانی بەرپرسی پێشووی ئیدارەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رای گەیاند كە بە كۆمەڵێك چەكدار هێرش كراوەتە سەر ماڵەكەی لە سلێمانی.

بەختیار كاوانی لە پێگەی كۆمەڵایەتی خۆی نووسیوویەتی: سەلامەتی خێزانم و كچە تاقانەكەم لە ئەستۆی هەردوو كوڕی جەلال تاڵەبانییە، ئێستە بە كۆمەڵێ چەكدارەوە هێرشكرایە سەر ماڵەكەم لە سلێمانی.

جێی ئاماژەیە، کاوانی لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ لیوا چەتۆ ساڵح و ئەژی ئەمین لە هەولێر دەرکەوت.

هاوکات سێ مانگ لەمەوبەر لەلان چەند چەکدارێکەوە لە لۆفەکانی کەلکەسماق تەقەی لێ کرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button