بڕی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بەراورد بە دوێنێ، بڕى خستنەڕوى دۆلار زیاتر لە 97 ملیۆن دۆلار کەمى کردوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 106 ملیۆن و 855 هەزار و 419 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 25 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 81 ملیۆن و 655 هەزار و 419 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.
Facebook Comments Box