کوردستانگرنگ

وردەكاريی پڕۆژەكانی پارێزگای هەولێر ئاشكرا دەكرێت

پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، لە ساڵی رابردوودا لەسەرووی هەزا پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری كراوە و ئەمساڵیش پڕۆژەی تازە بەردەوامی دەبێت.

لە راگەیاندراوێكدا پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ساڵی ڕابردوو، 1086 پرۆژەی خزمەتگوزاریی بە گوژمەی 284 ملیار و 373 ملیۆن و 295 هەزار دینار، 1086 پرۆژەی جۆرا و جۆری خزمەتگوزاری پێویست بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە.

لەبارەی وردەكاری داتاكان هاتووە: “132 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 84 ملیار و 644 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، 45 پرۆژەی بەردەوام و ته‌وانه‌كراوی کاتی قەیرانی دارایی بە گوژمەی 24 ملیار و 608 ملیۆن دینار، 390 پڕۆژە دیکە بە گوژمەی 14 ملیار و 89 ملیۆن و 649 هەزار دینار لە سەر بودجەی سەربار و لە ناکاوی پارێزگای هەولێر.”

زیاتریش هاتووە: “ئەوە بێجگە لە جێبەجێکردنی 74 پڕۆژەی تر بە گوژمەی (15 ملیار و 502 ملیۆن و 336 هەزار دینار) لە سەر داهاتی 15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان کە بەشی زۆری پرۆژەکان قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی ڕێگاو بانەکان بوون، لەگەڵ دروستکردنی چەندین پردی پەڕینەوەی پیادە لە شەقامە سەرەکییەکانی شاری هەولێر لە سەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و داهاتی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و 210 پڕۆژەش بە گوژمەی 18 ملیار و 759 ملیۆن دینار لە سەر داهاتی 8%ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێر.”

پارێزگای هەولێر روونیشی كردووەتەوە: “سەرباری هەموو ئەوانەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ووشکەساڵی بە گوژمەی 12 ملیار و 876 ملیۆن و 72 هەزار دینار، چەندان پڕۆژە ئەنجامدراوە، لەوانە لێدانی 130 بیری نوێ، گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ بیرەکان لە ڕێگەی مولیدەی ئەهلی گەڕه‌کەکان و چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی بیرەکان و شۆڕکردنەوە و قوڵترکردنەوەی بەشێکی زۆری بیرەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

ئەوەش ئاشكرا كراوە بۆ ئەمسالیش 2023 له‌ بەرنامە و پلانی کاری پارێزگای هەولێر ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری.

پێشتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: “پڕۆژەكان تەنیا بۆ ناو سەنتەری شاری هەولێرنییە، بەڵكو لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژە بۆ تەواوی پارێزگای هەولێرە بە هەموو قەزاو ناحیەكانیەوە، خزمەتگوزاری ئاو و كارەبا و دروستكردنی ئاوەڕۆ و پارك و پەرەپێدانی كەرتەكانی پەروەردە و تەندروستی و پێشخستنی ژێرخان لە ئەركە سەرەكییەكانی ئێمەدایە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button