کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی شەمە ئاسمانی ھەرێم لەكاتەكانی نیوەرۆ تا شەو بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ بارینی نمە بارانی كەم لەھەندێ كات و ناوچەدا، پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ.

ڕاشیگەیاند، نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم ( سلێمانی ١٨ بە ٥ ، ھەولێر ٢٠ بە ٦ پلە ، دھۆك ١٨ بە ٧ پلە ، ھەڵەبجە ١٨ بە ٥ پلە ، كەركوك ٢٢ بە ٩ پلە) ئیدارەی گەرمیان ٢٥ بە ٩ پلە ، ئیدارەی راپەرین ١٧ بە ٥ پلە ، ئیدارەی زاخۆ ١٨ بە ٧ پلە ، ئیدارەی سۆران ١٦ بە ٤ پلە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ١٠ – ٢٠كیۆمەتر ە كتژمێرێك لەئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كاتەكانی ئەمشەویش تا كاتی بەرەبەیانی سبەی خێرای با لە ناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاك ئەبێت لەئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ٢٠ تا ٣٥كیۆمەترە كاتژمێرێكد دواتر كاریگەری نامێنێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button