کوردستانگرنگ

پێدانی ئۆتۆمبێل بەقیست دەستیپێکرد

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە دەستکراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوازی قیست بە مامۆستایان. دەشڵێت، سێ مانگی دیکە لەگەڵ کۆمپانیاکە کۆدەبنەوە و ئەگەری زۆرە ئۆتۆمبێلی دیکەش بۆ ئەو پێنج ئۆتۆمبێلە زیادبکرێت کە ئێستا بەردەستن.

رۆژی هەینی 23-2-2023، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بەشێوازی قیست بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “پڕۆژەکە لە هەفتەی رابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێوەی تێست دەستمانپێکرد و ژمارەیەک مامۆستا ئۆتۆمبێلیان وەرگرت. ئەمە سەرەتایەکی باشە.”

ئێستا پڕۆژەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەستە. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش بەردەست دەبێت. 

لەبارەی وردەکاریی رێککەوتننەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای باجگر کە ئۆتۆمبێلی جۆری جێلی بە قیست دەدات و وەکو قۆناخی یەکەمی گرێبەستەکە پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری بەرز دەدات، ئەحمەد گەرمیانی گوتی: “پێشەکیی گرێبەستەکە بەپێی رێککەوتنە، چەند زیاتر بێت، قیستەکان کەمتر دەبن، بەڵام پێشەکیمان لە هەزار دۆلار، دوو هەزار دۆلار و سێ هەزار دۆلار و زیاتریش هەیە، مامۆستاش هەیە پێشەکی تەنیا 400 دۆلاری داوە. نرخی ئۆتۆمبێلەکانیش بەپێی رێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو لەنێوان 1000 بۆ 1200 دۆلار لە نرخی بازاڕ کەمتر دەبێت، ئەوەش خەسڵەتێکی دیکەی باشی گرێبەستەکەیە.” 
رووداو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button