کوردستانگرنگ

مەڵبەندی یەکێتی ھەولێر تەقەی تێکەوت

بۆ بەرێز ــ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

بابەت ـ نارەزایەتی تووند

من وەک قادر حکیم جێگری بەرپرسی مەلبەندی ھەولێری یەکێتی و کۆمەلێک لە کارگێر و ئەندامانی بەرێزی مەلبەندەکەمان نارەزایەتیەکی تووندمان لە بریارەکانی مەکتەبی ڕێکخستن و لیژنەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگەنەکان ھەیە کە بەبیانوی دووبارە چاک کردن و رێکخستنەوە سەدان و بگرە ھەزاران ئەندام و کادری دلسۆز و ماندوی ئەم حزبەیان دووخستوەتەوە .

کارەکە ھێندە نەزانانەیە کە ئێمەش سەرمان سورماوە و نازانین چۆن مامەلەی لەگەلد بکەین و چۆن بەری ڕەنجی دەیان ساڵمان دەسوتێنن و ئێمەش تەنھا بینەرێکی بێ دەسەلاتین .

دوورخستنەوەی بەئەنقەست و بێ بەلگە و بیانوی سەدان و ھەزارن یەکێتی و تێکۆشەر ھیچ بیانویەکی نیە جگە لە بونی ڕقێکی شەخسی پرسی ململانیی ناشەریفانە و ھەولی خۆ بردنە پێشی ھێندێک لەسەر حسابی ھێندێکی تری ماندوی دلسۆز .

ئێمە سەرەتا ھەلوێست و پاشان رێگا و رێککاری زۆر تووند و چاوەروان نەکراو دەگرینە بەر ئەگەر بەزوویی بەر بەو ھەلمەتە نارەوای دوورخستنەوەی خەلکانی دلسۆز و ماندو نەگیرێت و دواتریش سەرکردایەتی بە بەرپرسی سەرەکی دۆخەکە دەدەینە قەلەم و تاوانی ھەر کاردانەوەیەک دەخەینە گەردنیان بۆ مێژوو .

قادر حەکیم جێگری بەرپرسی مەلبەندی ھەولێر و کۆمەڵێک کارگێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button