کوردستانگرنگ

كچێك لە سلێمانی لەلایەن كۆمپانیایەكەوە زیندانیكراوە

رێكخراوێكی كرێكاران: ساڵی رابردوو كچێك لە سلێمانی لە لایەن كۆمپانیایەكەوە زیندانیكراوە.

بەوتەی رێكخراوی داكۆكیكردن لە كرێكارانی بیانی لەهەرێمی كوردستان ساڵی رابردوو 14 كرێكاری بیانی گیانیان لەدەستداوە، هەشت كەسیان تەرمەكانیان گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتەكانیان.

وەك ئەو رێكخراوە دەڵێت یەكێك لەكرێكارە كچەكان لەهەرێمی كوردستان فرۆشراوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق ڕزگاریان كردووە، دەشڵێت كچێكیش لەلایەن كۆمپانیایەكەوە دەستبەسەركراوە و داوای چوار هەزار دۆلار كراوە لەبەرامبەر ئازادكردنی و ئەشكەنجەش دراوە بەڵام پارێزەرەكانیان ئازادیان كردووەو ئێستا لە شەڵتەرە.

بەوتەی رێكخراوەكە ساڵی رابردوو كچێك كە كرێكار بووە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر و ماوەیەكی زۆر زیندانیكراوە.

رێكخراوی داكۆكیكردن لە كرێكارانی بیانی دەڵێت زیاتر لە 30 هەزار كرێكاری بیانی لەهەرێمی كوردستان هەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button