بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە لە شاری مەلاتیا ڕوویدا کە ناوەندی بوومەلەرزەکە ناحیەی یەشیلیورتە.
ئافاد ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦.٩٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە. لە بەیاننامەکەیدا، سێزەر، سەرۆکی ئافاد ڕایگەیاند، “تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی 5.6 پلە لە ناحیەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای مەلاتیا ڕوویدا”.
باس لەوەش کراوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەشێک لە باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان داڕماون و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
Facebook Comments Box