![](https://mediamagazine.news/wp-content/uploads/2023/02/photo_2023-02-21_16-09-33-780x470.jpg)
ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی و دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/28 لە تاجیكستان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە بە دووری 58 كم لە باشووری ڕۆژئاوای كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی مورگابەوە بووە كە دە هەزار و 800 كەس تێیدا نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 60 كم ڕوویداوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی برینداربوون یان زیانەكانی بوومەلەرزەكەوە رانەگەیەنراوە.
Facebook Comments Box