کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق رێککەوتن

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 رێککەوتن.

هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 رێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان 12.67٪ی بودجەی عێراق دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەدات، دان بە فرۆشتنی یاسایی نەوت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەنێت و تەواوی یاساکانی دادگای فیدراڵیی عێراقیش بەرامبەر هەرێمی کوردستان رادەگیرێن تا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز ئامادە دەکرێت و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت و دەبێتە یاسا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، حسابێکی بانکی دەکرێتەوە و مانگانە حکومەتی عێراق لەو رێگەیەوە بەشی هەرێمی کوردستان دەخاتە سەری.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button