کوردستانگرنگ

بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵ هێرشی تووند دەکاتە سەر عوسمان کانی کوردەیی

دەقی نووسینەکەی فاروق عەلی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ:

کانی کوردەیی و پارەی حەرام

ئەگەر خودای گەورە بەرچاوڕوونی لەکەسێک وەرگرتەوە ئیتر ڕێگاڕاستەکە ون دەکات،کانی کوردەیی لەوکاتەی بەپەیژەی کۆمەڵدا سەرکەوت و بویە پەرلەمانتار نەیتوانی وە پابەبەندی بڕیارو ڕێنمایی فراکسیۆن و کۆمەڵ بێت،بەردەوام چاوپۆشی لێکراوەوڕێزو تەقدیری تایبەتی بۆدانراوە،بۆئەوەی ماڵ و منداڵی توشی حەرام خۆری نەبن زۆر داوای لێکرا پابەندی ئەوشایستە داراییانەبێ وەک هەرپەرلەمانتارێکی تر کەدەکەوێتەسەری،بەڵام بەپاساوی بەشم ناکا ڕەدی دەکردەوە پابەندبێ بەگێڕانەوەی بەشێک لەموچەکەی بۆدارایی کۆمەڵ،

نازانم ئەی مامۆسای کانی کوردەیی ئەوەی پێ حەرام نەبوو پابەند نەبوە بەوبەڵێنانەی کەپێش پەرلەمانتاربوونی بەکۆمەڵی داوە؟،

ئەی پێی حەرام نەبو ئەندامی کۆمەڵ هەیە شەوۆژ لەکاردایەو موچەی تەنها(۱٠٠٠٠٠) سەدهەزارە،جەنابیشیان (٦٠٠٠٠٠٠)شەش ملیۆن دینار وەربگرن،ئەگەر پێی وابوو حەرامە موچەوەربگرێ و دەوام نەکات ئەی باشترنەبوو مێژوی تۆمار بکردایە بۆخۆی لەبری بەشداربوونی کۆبونەوە با وازنامەی بنوسیایەو موچەی ڕەد بکردایەتەوە، نەک بەپاساوی حەرامبونی موچەی بێ دەوام بەشداری کۆبونەوەبکات.

ئەوچەپڵەیەی پەرلەمانتارانی دەسەڵات لەپای بەشداربونی لەکۆبونەوە بەس بوو بۆئەوەی تەریق بێتەوەو بزانێ بۆ بەتەنهایە،

مامۆستای کانی کوردەیی ساڵەهای ساڵە لەمینبەری مزگەوت و کەناڵە تەلەفزیۆنی و رادیۆکانەوە باسی پشت بەستن بەخوداو رزق لای خودایەبۆ هاوڵاتیان دەکات،دیارە خۆی لەبیری چوە نەکەوێتە داوی ژیان و ڕزق و ڕۆزیەوە،قسەی بۆخەلکی بوە بەڵام بۆخۆی جێبەجیی نەکرد،

پیاو لەکاتی نارەحەتی و تەنگانەدا دەناسرێت……

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button