
بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 126 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵە و نەختینە بۆ هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار خستەڕوو.
بە هۆی ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندییەوە بەهای دینار زیاتر دابەزی و لە بازاڕدا 100 دۆلار نزیکبووەتەوە لە 156 هەزار دینار.
رۆژی یەکشەممە، 5ـی ئاداری 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 125 ملیۆن و 823 هەزار و 508 دۆلاری خستەڕوو، 65 ملیۆن و 23 هەزار و 508 دۆلاری بۆ حەواڵە و 60 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریشی بۆ نەختینە.
Facebook Comments Box