
ئەمڕۆ یەكشەممە 2023/3/5 فرانك هۆگربێتس ئەو زانا هۆڵەندییەی بە پێشبینییەكانی ڕوودانی بوومەلەرزە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد، تویتێكی لەبارەی زانایەكی عێراقی بڵاو كردەوە و رایگەیاند پشت بە زانیارییەكانی نابەستێت.
هۆگربێتس نووسیویەتی لە پێشبینییەكان و كارەكانیدا، پشت بە لێكۆڵینەوەكانی ساڵح محەمەد عەواد نابەستێت، كە مامۆستای كۆلێژی زانستەكانی زانكۆی بەغدایە.
ئەو زانا هۆڵەندییە دەشڵێت: بە پێویستی زانی ئەو ڕوونكردنەوەیە بدات، كە خەڵك وا تێگەیشتوون پشت بە عەواد دەبەستێت، ئەوە هەڵە تێگەیشتنە، تەنها ئەوەیە كە جارێك لە خستنەڕووی پێشبینییەكانیدا، ئاماژەی بە لێكۆڵینەوەیەكی عەواد داوە.
زانا هۆڵەندییەكە دووپاتی كردووەتەوە كە ئەو لەوەتەی ساڵی 2014وە دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە، تەنانەت لە مانگی نیسانی ساڵی 2015دا بۆ یەكەم جار پێشبینییەكانی لەبارەی روودانی بوومەلەرزەیەكی گەورە بە هێزی 7.8 پلەی ڕێختەر، دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبووە.