کوردستانگرنگ

هێزێکی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی لیوا چەتۆ ساڵح

هێزێکی چەکداری سەر بە یەکێتی هەڵدەکوتنەوە سەر ماڵی لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە سەركردەیەكی دیاری یەكێتییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2023/3/6 میدیا مەگەزین زانیویەتی، شەوی هەینی لەسەر شەممە 3 لەسەر 4ی 2023، لە كاتێكدا كوڕە گەورەكەی لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەرقاڵی ئاهەنگی شەكراوخواردنەوە و پرۆسەی هاوسەرگیری بووە، ھێزێکی چەکداری یەکێتی، لەسەر بنەمای زانیارییەك كە وایانزانیوە لیوا چەتۆ ساڵح گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا لە ئاهەنگەكە بەشداری بكات، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی و ویستوویانە دەستگیری بكەن و دەركەوتووە لحەا چەتۆ لە ماڵەوە نییە.

یەكێتی لە ڕێی میدیاكانیەوە بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە سلێمانی لەبن دەستی ئەواندا ئازادە و ئازادییان فەراهەم كردووە، كەچی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشکی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە، ب، ناتوانێت بچێتەوە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی 4ی ئادار، لە بازگەی سلێمانی – دوكان رێگری لە ئاراس شێخ جەنگی دەكرێت بچێتە سلێمانی و،لاهور شێخ جەنگێ بە هێزێكەوە دەچێتە بازگەكە بۆ بەدواداچوونی رێگریەكە.

لاهور شێخ جەنگی پاش رووداوەکە پەیوەندی بەرپرسە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە كردووە و رایگەیاندووە” بە سەرۆکەکەتان بڵێن کە ئەمە دواجارە و ئیتر لێتان قبوڵ ناکەم”.




Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button