کوردستانگرنگ

زانیاری نوێ لەبارەی پشکی ھەرێم لە بودجەدا ئاشکرا دەبێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پێشبینیدەکرێت پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ھەفتەی داھاتوو دوادەکەوێت، جەختیشدەکاتەوە لەوەی نوێنەرانی کورد ئاگاداری پشکی ھەرێم و رێککەوتنی حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ نین لەسەر یاسای بودجە.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەندی ئەوان وەک ئەندامانی لیژنەی دارایی ئاگادارن، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە پەسەنددەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا نازانرێت پشکی ھەرێمی کوردستان بەچەند دیاریکراوە، چونکە شاندی حکومەتی ھەرێم یەک کۆبوونەوەشی لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا ئەنجامنەداوە، بۆیە تا بودجە نەگاتە پەرلەمان نازانن پشکی ھەرێم بە چەند دیاریکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button