
پاش ئه‌وه‌ی له موسڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان ده‌كه‌وێته ناو مه‌نهۆڵێك، دوو گه‌نج هه‌ولی رزگاركردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان، هه‌ر دوو گه‌نجه‌ش ده‌كه‌ونه ناو مه‌نهۆڵه‌كه و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی “نی‌نا نیوز“، دوو گه‌نج له كاتی ڕزگاركردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان كه لە ته‌له‌عفه‌ر، له رۆژئاوای موسڵ، كه‌وتبووه ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه، جگە لەوەی کە نەیانتوانی منداڵەکە رزگار بکەن، خۆشیان گیانیان لەدەست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی نه‌ینه‌وا به ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی عێراق (نی‌نا نیوز)ی ڕاگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ته‌رمی ئه‌و دوو گه‌نجه و منداڵه‌كه‌یان له‌ناو مه‌نهۆڵه‌كه ده‌رهێنا و ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادی مووسڵ‌یان كرد.
Facebook Comments Box