کوردستانگرنگ

بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

بەھۆی ئەو شەپۆلێکی بارانە بەخوڕەی کە لە دوێنێوە سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیانی گرتووەتەوە، بووەتە ھۆی ئەوەی لە زۆرینەی ناوچەکان ئاستی بارانبارین بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاد بکات.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانیارین لە قەزای قەرەداغ باریووە کە بڕەکەی ١٩٨ ملیم بووە، بەوەش کۆی گشتی رێژەی باران لە ناوچەکەدا گەیشتووە بە ٧١١ ملیم. ھەروەھا لە ناحیەی بەرزنجە ١٧٥.٧ ملیم باران باریوە و لە پێنجوێن و چوارتاش ١٣٣ ملیم.

ھەروەھا لە شاری سلێمانی ١٠٤ ملیم باران باریوە، بەوەش کۆی گشتی رێژەی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە ٤٥٤ ملیم، ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم کاتە ٣٣٦ ملیم باران باریبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button