
ئەم مانگە بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک و 106 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ پێنچشەممە 2023/3/9 بانکی ناوەندی عێراق بڕی 144 ملیۆن و 951 هەزار و 21 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە بری 61 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و بڕی 83 ملیۆن و 151 هەزار و 21 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
کۆی ئەو بڕە دۆلارەی لەم هەفتەیەدا بانکەکە خستوویەتیە بازاڕەوە گەیشتە 883 ملیۆن و 708 هەزار و 462 دۆلار، کە بڕی 347ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی زیاتر 535 ملیۆن و 808هەزار و 462 دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە، ئەمەش زۆرترین بڕی خستنەڕووی هەفتانەیە لەوەتەی کە محەمەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەست بەکاربووە.
کۆی ئەو دۆلارەی بانکی ناوەندی لە مانگی ئاداردا خستوویەتییە بازاڕەوە گەیشتە ملیارێک و 106 ملیۆن و 716 هەزار و 311 دۆلار، کە بڕی 699 ملیۆن و 16 هەزار و 311 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و بڕی 407 ملیۆن و700 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.