
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2023/3/10 زانا هۆڵه‌ندییه‌كه به تویتێك گه‌ڕایه‌وه و هۆشداری دا كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوو ده‌دات.
فڕانك هۆگه‌ربیتس زانای هۆڵه‌ندی له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی كه ئێستا مانگ له‌گه‌ڵ موشته‌ری هاوته‌ریبه، پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی شه‌ممە یان یه‌كشه‌ممە بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوو بداته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێشبینی ده‌كرێ له رۆژانی 15 و 16ی ئه‌م مانگه‌دا گۆڕانكاری گه‌وره له كه‌شوهه‌وا له ئاستی جیهان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ڕوو بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هۆگه‌ربیتس پێشتریش پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تری كردبوو، به‌تایبه‌تیش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی مانگی ڕابردووی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باشووری وڵاتی توركیا كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیکەی 47 هەزار کەس.