
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونه‌وه.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌و و پرسی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تاووتوێ كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێكی زۆری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان تێیدا به‌شدارن.
پێشبینی ده‌كرێت ده‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببرێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك دیاری بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دوو مه‌به‌ست، یه‌كه‌م، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، دووه‌م، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
پێنج خاڵ لە رێككه‌وتنەکە: