ئابووریکوردستانگرنگ

نرخی دۆلار جێگیر دەبێت

سەرچاوەیەكی تایبەت لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە پێگەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، كە لە چەند رۆژی داهاتوودا پێش دەستپێكردنی مانگی رەمەزان محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریكا دەكات.

سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە كە سوودانی بە یاوەری شاندێكی باڵای عێراقیی سەردانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بەر لە دەستپێكی مانگی رەمەزان، ئەمەیش بۆچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان عێراق و واشنتن.

ئاماژە بەوش كراوە، بانگهێشتی واشنتن بۆ سوودانی و شاندی باڵا دوای ئەوە دێت كە حكومەتی عێراق رژد دەردەكەوێت لە چارەسەركردنی كێشەكان و ئەو خاڵانەی ناكۆكی لە نێوان عێراق و واشنتنە لە هەموو بوارەكاندا و پرسی دۆلاریش یەكێك دەبێت لە بابەتەكانی سەردانەكە.

ئەمە لە کاتێکدایە كە شاندێكی باڵای عێراقیی بە سەرۆكایەتی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیی لە مانگی شوباتی رابردوو سەردانی واشنتنیان كرد.

بە بڕوای چاودێران هۆكاری ئەم سەردانەی ئەمجارەی سوودانی بەهۆی ئەوەیە كە سەرباری ئەوەی عێراق نرخی فەرمی بە 130 هەزار دینار دیاری كرد، بەڵام بەهۆی كۆتوبەندەكانی واشنتن لەسەر سیستمی ئاڵوگۆڕی دراوی عیراقی وای كردووە هێشتا لە بازاڕەكان زیاتر لە 28 هەزار دینار گرانتر دەست بكەوێ.

چاوەڕێ دەكرێت ئەم سەردانەی ئەمجارەی شاندی عێراقیی ببێتە تەواوكەری ئامانجەكەی سەردانی پێشووتری عێراق بۆ واشنتن و سەردانێكی یەكلاكەرەوە دەبێت لەبارەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان.

چاودێران پێیان وایە، ئەگەری پێكانی ئامانجی سەردانەكە نرخی دۆلار لە نێوان 135 هەزار تا 140 هەزار دینار جێگیر دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button