کوردستانگرنگ

ئەو تۆمەتبارەی بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و رایدەکرد، دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. م) دەستگیر کرد، کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و ڕایدەکرد”.

هەروەها پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەدا گیرا لە جۆری (میتسۆبوشی / گڵاند) و تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان ڕاگیرا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button