کوردستانگرنگ

وردەکاری رفاندنی دوو کەسەکەی نزیکی لاهور جەنگی

لە ناوەندی شاری سلێمانی، دوو کەسی نزیکی لاهور شێخ جەنگی بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە دەڕفێندرێن.  

بەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە 18-03-2023 کاتژمێر 9:00ی بەینای، دوو کەسی نزیکی لاهور شێخ جەنگی، کە هاتوچۆ بە خێزان و منداڵەکانی دەکەن، کاتێک منداڵەکانیان گەیاندۆتە قوتابخانە، لە گەڕانەوەدا لە بەنزینخانەیەک لایانداوە، لەوێ هێزێک هەڵی کوتاوەتە سەریان و ڕفێنراون.

سەرچاوەیەکی نزیکی یەکێتی دەڵێ، پێشتر ئاگادارمان کردوونەتەوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە هی ئیدارەی گشتی یەکێتین، بۆیە ئەمڕۆ دەستمان بەسەرداگرتوون و بردوومانەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، دوای بردنی ئۆتۆمبێلەکان، دوو کەسەکەی نزیکی لاهور جەنگی ئازاد کراون

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button