
هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی نزیک لە لاهور جەنگی رادەگرن و ئۆتۆمبێلەکانیان لێ وەردەگرن.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە روویداوە.
سەرچاوەکە رایگەیاند کە دوو بەرپرسەکە هەریەکە لە پەروین كاكە حەمە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لاوێن ئازاد سەگرمە بەرپرسی پەیوەندییەكانی لاهور شێخ جەنگی بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە 2023/3/18 رووداوێکی هاوشێوە لە سلێمانی روویدا.
بافڵ تاڵەبانی فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان داوە تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لای بەرپرسانی نزیک لە لاهور جەنگین و سەر بە ئیدارەی گشتی یەکێتین لێیان وەربگیرنەوە.
Facebook Comments Box