کوردستانگرنگ

پەیامێک لە بنەماڵەی هاوکار جافەوە

بۆ کاربەدەستانی بەڕێز لە ڕۆژ ئاوای کوردستان

وێڕای سەرە خۆشیمان بۆ لەدەست دانی پۆلێک لە شەڕە ڤانە کانتان

تکایە بە ڕێزان
بڕوا بە فرمێسکی تاوانبارو گەورە تیرۆریستێک مەکەن
کاتیک خۆی دەستی سورە بە خوێن و هەروەها داواکراوێکی یاسایە واتە ( ئەمری قەبزی ) هەیە ئێمە دەپرسین چۆن ڕێگا بە تاوانبارێک درا پێی گڵاوی بخاتە نێو خاکی پیرۆزی ڕۆژئاوا وبەشداربێت لە مەراسیمێکی شەهیداندا
ئەوێک باکی بە ئەنجامدانی گەورەترن تاوان نە بێت کەنمونەی دەگمەنە لە مێژودا دڕندانە خێزانێک بەڕۆژی ڕوناک لە پایتەختی کوردستان لە ئۆتۆمبێلێکدا خێزانێک بتەقێنێتەوە و دیمە تراژیدیاکانی ناخی هەمو مرۆڤایەتی هەژاند ، ئایا بەڕێزتان ئەمەتان زانیوە ؟ ئێمە بە بیستن و بینینی تاوانباری گەورە تیرۆریست (وەهاب مجید ) داواکراو لە دادگا لەو مەراسیمە دا ئێجگار نیگەران ودڵتەنگی کردین و بۆ ئێمە برین و سۆیەکی تر بوو خستیە سەر قەتماغه ي برینە هەرگیزساڕێژ نەبوەکانمان و لێرەوە ڕایدەگەیەنین وەکو بنەماڵەی (شەهیدی غه در )هاوكارجاف ئەو بەشداریە شەرمەزار دەکەین و پێویستە برایانمان لە هەڕەمی بەڕێوەبەرانی دەسەڵات لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەم هەڵەیەی ڕویدا ڕون کردنەوە بدەن و هۆکارەکانمان بۆ بخەنە ڕوو
بەپێجەوانەوە ئەو کارە برایانمان لە دەسەڵاتی خۆسەر دەخاتە بەر ڕەحمەتی مێژو ، وە ئێمە ش دوپاتی دەکەینەوە تاوانبار هەر تاوانبارە بە هیچ کارێکی واو هەروەها ڕشتنی فرمێسکی ساختەو درۆ ڕوخساری ڕەشی وەهاب و ئەوەی ناردویەتی کە هەردوکیان لە هەمان بازنەی تاوانەکەن وپێکەوە گرێدراون سپی نابێتەوەو ڕۆژێک دەبێت لەسوچی زیندان تاوانباران قایم بکرێن ئەمڕۆ بێت یاخود سبەی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button