کوردستانگرنگ

سلێمانی.. كەسێك خەزووری خوشكەكەی دەکوژێت

لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كەسێك خەزووری خوشكەكەی خۆی كوشت و دواتر هەڵات.

ئەمڕۆ هەینی 24/3/2023، لە گەڕەكی ڕاپەڕینی سلێمانی، پیاوێكی تەمەن 53 ساڵ بە ناوی (ح،س)، كە باوكی چوار منداڵ بووە، لەلایەن برای بووكەكەی بە چوار فیشەك كوژرا.

دوای ڕووداوەكە، ھێزەكانی پۆلیس تەرمەكەیان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، رووداوەكە كاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕوویداوەو قوربانییەكە پیشەی ڕۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button