
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە گوندی ئیستیا لە شارۆچکەی باعەدرێی قەزای شێخان تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە و تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی نادیارە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند ” تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە کە بە تەواویی سووتاوە و ناسنامەکەیشی نادیارە، ئەو کەسەی سووتاوە لە رەگەزی نێرە و بەڕێکراوە بۆ دادپزیشکیی دهۆک، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سووتێنراوە.”
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە بۆ راستی بابەتەکە دەکرێت و “ئەگەر کوژرابێت، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر دەکرێت.”
Facebook Comments Box