کوردستانگرنگ

پسوڵەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: “بۆ بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، لە دهۆک یەکەم کۆبونەوەمان کردووە و بەم نزیکانە دەست بەئامادەسازی دەکرێت، ئەویش بەهاوکاریی بەرنامەی خۆراکی جیهانی و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی فیدراڵ.”

ڕاشیگەیاند، پڕۆسەكە لە دهۆك دەست پێدەكات، وتیشی: “بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراک لە دهۆک بكرێتە كارتی ئەلیكترۆنی، لەگەڵ بەڕێوەبەری بازرگانیی ناوخۆ و بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی دهۆک و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق و ستافی بەرنامەی خۆراکی جیهانی کۆبوونەوەمان كردووە و هەنگاوەکانی دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیەمان گفتوگۆ کردووە و پلانی گونجاو داندراوە و لەنزیکترین کاتدا دەستی پێدەكرێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد: “پڕۆژەی بەدیجیتاڵكردنی کارتی بەشەخۆراک یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی، کە بەهۆیەوە وەزارەتی بازرگانی هەوڵ دەدات لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی كوردستان جێبەجێی بکات،

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button