
ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى 27/3/2023 بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەڕێز ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێمى کورستان کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز خاتوو بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا ئامادەبوو. بەرپرسی فەرمانگە باسی لە پەیوەندی دێرین و دۆستانەی نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا کردو بایەخی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی لەبوارە جیاجیاکان کرد.
هەروەها گفتوگۆو بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕاپۆرتی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بوارەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز کونسوڵى گشتى خۆشحاڵى خۆى دەبڕى بەم دیدارە و ئاماژەیدا بە پەیوەندى دۆستانە و هاوپەیمانى نێوان حکومەتى هەرێم و ئەمریکا و جەختى لە بەردەوامى و پتەوکردنى پەیوەندییەکان کردەوە لە بوارەکانى سیاسی و ئابوورى و ئەمنی و بازرگانى.
لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد و دوایین پێشهاتەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.
هاوکات کۆنسولی ئەمریکا ئەو راپۆرتەی لە هەژمارەکەی سڕییەوە کە دەربارەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردبوویەوە.