
بەهای کیلۆیەك گۆشتی مریشك لە هەرێمی کوردستان نرخەی 4500 دینارە و لە کەرکوك چەند پارێزگایەكی عێراق یەك کیلۆ بە 4900 دینارە، لێرەدا چەند هۆکارێك وایانکردوە کە نرخەکەی بەمشێوەیە بەرزببێتەوە.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشك لە تورکیا و سوید بەهۆی ئەوەی گوماندەکرا ئەنفلۆنزای باڵندە لەو دوو وڵاتەدا بڵاوبوبێتەوە و بەمەش خواست لەسەر مریشکی زیندوو زیادیکرد.
هۆکارێکی دیکە گرانبونی نرخی ئالیکە، لە ئێستادا یەک تۆن نرخی ئالیکی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە 500 هەزار دینارەوە بۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار دینار بەرزبوەتەوە.
سێیەمین هۆکار بۆ بەرزبونەوەی نرخی مریشک خواست لەسەر گۆشتی مریشك لە ڕەمەزاندا، بەپێی زانیارییەکان و وتەی مریشک فرۆشەکان خواست لەسەر مریشك لە ڕەمەزاندا زۆر زیاترە بەراورد بە مانگەکانی دیکە و ئەمەش وایکردوە نرخەکەی زیاتر بەرزببێتەوە