
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، بێڵماوسەکە لە ئێستادا 18 مەتر و 50 سانتیمەتری ماوە تا ئاوی بەنداوی دوکان لێیەوە سەر رێژ بکات.
کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی 21 رۆژی ئەم مانگەدا ئاوی بەنداوەکە دوو مەتر و 35 سانتیمەتر زیادیکردووە، بەڵام باران لە ناوچەکە نەگیشتووەتە نیوەی ساڵی 2019.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئاوی پاشەکەوتکراوی بەنداوەکە 37٪ـە و تا ئێستا 63٪ـێ بەنداوەکە بەتاڵە و لە ئەگەری بوونی بارانی زیاتردا ئاستەکەی زیاد دەکات.
باسی لەوەشکرد، ئەو بارانەی باریوە لە ناوچەکانی پشتەوەی بەنداوەکە نەبووەتە هۆی بە پێویست زیابوونی ئاوەکە، چونکە پار و پێرار ساڵانێکی وشکبوون. دەشڵێت، “بارانی ناوچەکە نەگەیشتووەتە نیوەی ساڵی 2019”.
دەشڵێت، لە ئێستادا بەنداوی دوکان دوو ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و بەنداوەکە توانای کۆکردنەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و لە هەر چرکەیەکدا 80 مەترسێجا ئاو بەردەدرێتەوەو رۆژانەش پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوەکە بەرزدەبێتەوە.