کوردستانگرنگ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نوێیی پەروەردە و فێربوون لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاریدا لەچەند مانگی داھاتوودا چەند ھەنگاوێک بنرێت وەک دانانی رەشنووسی پلانی ستراتیژی حەوت ساڵە و رەشنووسی پەیڕە و نوسینەوەی رێنمایی نوێ لە چەندین بواری گرنگی ناو یاساکە.

ھەروەھا بڕیاریدا لەبەر رۆشنایی یاساکە بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیڕەوی پیادەکردنی مامۆستای پۆل لە بازنەی یەکەمی خوێندن لە جیاتی مامۆستای وانە بکات و رێنمایی فرۆشگەی ناوەندەکانی خوێندن دەربکات و خولی شیاندن بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و دیداری گەشە ئەنجامبدات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button