کوردستانگرنگ

زانیاری لەسەر هێرشکردنە سەر دانی سویدی

بەپێی زانیاریەکان، ئەو کەسانە هاوڕێی دانی بوون، نزیکەی 20 ڕۆژ پێش ئێستا، دانی سەرقاڵی کلیپ کردن بووە، ئەوانیش داوایانکردووە لە کلیپەکە دەربکەون، بەڵام دانی قبوڵی نەکردوە.

دواتر ئەو دوو کەسە دانی دەبەنە سەرتاشخانەیەک و لەوێ سەری سفر دەکەن.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر عقید(سەباح خدر) رایگەیاند : لەو رۆژانە گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بلاو بۆتەوە کە تیایدا چەند کەسێکی گەنج دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی ( دانی سویدی ) بە لێدان و پاشان سەری دەتاشن ، ئەم روداوە کۆنە لە بەرواری ١٤-٣-٢٠٢٣ بوە و ئیمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان ڕۆژ لە تۆمەتبار ( کەیفی سابر حمد ) دەستگیر بکەن و ئێستا لامان بەندکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر. لێرەدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا کەس لە یاسا گەورەتر نیە و هەر کەسێک داواکراو بێت لە دادگا و یاخود مافی هاولاتی پێشێل بکات دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button