
هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەکەی رۆژی چوارشەممە، درێژە پێدانە بە گفتوگۆکانیان لەسەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن
Facebook Comments Box