
لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، دەست بەسەر 5 بۆ 7 ملیۆن دۆلاری چەند بازرگانێکدا گیراوە، کە ویستوویانە بە قاچاخ و بە رێگەی جیاواز لە سنوور ئاودیوی بکەن.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە بەشێک لە بازرگانەکان بۆئەوەی کە بتوانن پارەکانیان بە مەبەستی بازرگانی بنێرنە وڵاتانی دەرەوە، هەوڵیان داوە بە شێوەی جیاواز و بە رێگەی قاچاخ پارەی کاش بنێرنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە لەنێوان 5 بۆ 7 ملیۆن دۆلار دەبێت، چەند کەسێک لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر کراون و سزای مادیشیان بەسەردا سەپێندراوە.”
Facebook Comments Box