کوردستانگرنگ

تورکیا لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی تورکیش ئێرلاین بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، “بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی گەشتەکان راگیراون.”

لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى تورکیادا هاتووە، ئاسمانى تورکیا، بەڕوى هەر فڕۆکەیەک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى سلێمانى بەکار دەهێنێت لە سێى نیسانەوە، داخراوە.

دەشڵێت: ئەم بڕیارە بەهۆى زیادبونى چالاکییەکانى پەکەکە و هەژمونى رێکخراوەکەیە بەسەر فڕۆکەخانەکە و مەترسیى ئاسایشى فڕین لە فڕۆکەخانەکە دراوە”.

جەختیش دەکاتەوە، ئەم بڕیارە سەرەتاییە و لانیکەم تا سێى تەمووزى 2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام لە دواى ئەو بەروارەوە لە چوارچێوەى گۆڕانکارییکەکان، بڕیارى دیکە دەردەکەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button