کوردستانگرنگ

هەفتەی داهاتوو نرخی مریشک دادەبەزێت

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و گەرمیان رایگەیاند بەرزبوونەوەی نرخی مریشکی پەلەوەرخانەکان کاتییە و هەفتەی داهاتوو دادەبەزێت.

وتیشی ماوەکانی رابردوو نرخی کیلۆیەک مریشک بە 3250 دینار بوو، ئێستا لە پەلەوەرخانەکان بۆ 4300 دینار بەرزبووەتەوە و لە دەرەوەش بە 4600 دینارە، بەڵام هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە ئەوە کاتییە و ئەو نرخە هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دادەبەزێت”.

نازم عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد خاوەن پەلەوەرخانەکان جوجکیان نەخستبووە ناو هۆڵەکانەوە بۆ گەورەبوون، بۆیە ئێستا مریشکی پێویست بەردەست نییە و نرخ بەرزبووەتەوە”.

وتیشی زانیاریمان هەیە ئێستا جوجکی تەمەن 35 بۆ 40 رۆژمان زۆرە و بڕێکی باش جوجک خراونەتە نێو هۆڵەکان و لە هەفتەی داهاتوودا تاوەکو 10 رۆژی دیکە بڕی پێویست دێنە بازاڕ و نرخی مریشک دادەبەزێت”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button