کوردستانگرنگ

رۆژنامەنووسێک: بافڵ تاڵەبانی ئەزیەتێکی گەورەی خەڵکی سلێمانی دەدات

سزادانی سلێمانی، هەڵەیەکی سیاسی لە بەرگی کوردایەتی فرۆشتنەوەدا

 داخستنی ئاسمانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی. کە ئەمەش بۆ خەڵکی سلێمانی ئەزیەتێکی گەورەیەو هەر کەسێک بیەوێت گەشتێک بکات بۆ تورکیا یا هەر وڵاتێکی ئەوروپی دەبێت گەشتەکەی یا لە ڕێی فڕۆکەخانەی هەولێر یا بەغدا یا کەرکوک ئەنجامی بدات. ئەمەش ئەرکی هاوڵاتیانی ئەو شارە قورس دەکات.

هاوکاریی بەم شێوەیە ناکرێت کە تۆ بێی بەرژەوەندی دوو ملیۆن کوردی سلێمانی بخەیتە مەترسییەوە .

ئەوەی ڕوودەدات هێندەی هەڵەیەکی زەقی سیاسییە، هێندە بەجێگەیاندنی ئەرکێکی کوردانە نییە بۆ ڕۆژئاوا. چونکە هاوکارییەکان و نمایشکردنی لە میدیا هێندەی بۆ داپۆشینی کێشە ناوخۆییەکانتە هێندە کارێک نییە کە باوەڕت پێی هەبێت.

ئیبراهیم عەلی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button