کوردستانگرنگ

تورکیا بە درۆن پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت

دوای سێ رۆژ لە راگرتنی ئاسمانی خۆی بەڕووی سلێمانیدا، توركیا لەرێگەی (درۆن)ێك‌و لە كاتی گەڕانەوەی بەرپرسێكی باڵای رۆژئاوای كوردستاندا، هێرشێكی لەنزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامدا. 

 بەپێی زانیارییەکان هێرشەكە لەنزیك كارگۆی فڕۆكەخانە روویداوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن) موشەكێكی ئاڕاستەی شوێنەكە كردووە. 
هێرشەكە لەكاتێكدا بووە کە بەرپرسێكی باڵای رۆژئاوای كوردستان دوای چەند رۆژێك مانەوەی لە سلێمانی، بەنیازی گەڕانەوە بووە بۆ رۆژئاوا. 


گومان دەكرێت کە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە توركی بێت‌و هێرشەكە تەنیا وەكو پەیامێك بێت بۆ ئەوەی توركیا ئاگاداری سەردانی ئەو بەرپرسە باڵای رۆژئاوای كوردستانە بۆ شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی ئەمریكییەكانەوە نەیانویستووە بیكەن بە ئامانجی هێرشەكە.

توركیا سەرباری ئەوەی لەرێگەی داخستنی گەشتە ئەسمانییەكانەوە دەیەوێت سزای یەكێتیی بدات وەكو دەسەڵاتداری سنوری سلێمانی، هاوكات خۆشی ناوبەناو لەرێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان‌و تەقەكردنەوە لەناو شارەكان، ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری سلێمانی دەكاتە ئامانج و ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ درۆنه‌كانی توركیا له سنوری سلێمانی كارده‌كه‌ن. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button