
عوسمان كانی كورده‌یی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایگەیاند: ”له‌و هه‌موو هاتوچوون و جووڵه‌یه‌ی په- كه‌كه ئێمه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، به‌س ئه‌وه‌ی كاره‌كه ده‌كات ئه‌وه سوود وه‌رده‌گرێت، ده‌نا سوودی چییه په- كه‌كه له باشووری كوردستان ئه‌و هاتوچوونه بكات؟ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه ده‌ڵاڵییان بۆ ده‌كه‌ن، هێنانی خه‌ڵكی نه‌ناس و هێنانی كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی باشووری كوردستان بۆ ئه‌و شاره دواجار خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات.“
راشیگەیاند: ”ئه‌گه‌ر زیانی دۆڕانی كوردستان له‌سه‌ر شانی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت، ئه‌وه به‌رپرسیاره‌تیی دۆڕان و فرۆشتنی كوردستان له ئه‌ستۆی دوو كه‌سدایه! به‌داخیشه‌وه ئه‌و هه‌موو بازرگانیكردنه به ماده‌ی هۆشبه‌ر و هێنانی حه‌شیش ده‌ره‌نجامی باش نابێت، خوای گه‌وره به‌م مانگی ره‌مه‌زانه خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمای بپارێزێت، كه چه‌ند كه‌سێكی سیخووڕ و به‌كرێگیراو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بوونه‌ته كه‌واسووری به‌رله‌شكر، بۆ تیرۆری ناوخۆیی و ده‌ستگرتنی بێگانه بۆ كوردستان.“
عوسمان كانی كورده‌یی ئاماژەی بەوەشکرد: ”ئه‌گه‌ر دەسەڵات لە سلێمانی نه‌گه‌ڕێته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان، مه‌ترسیی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و شاره هه‌یه.“