
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: “بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوون، ئەو هێلیکۆپتەرەی تیرۆریستان بەکاریدەهێنن، ئیدارەی سلێمانی؛ راستتریش بڵێین پارتەکەی تاڵەبانی دابینی کردووە.”
راشیگەیاند: “خەڵکی ئێمە باشتر تێدەگات ئەگەر بڵێین پارتەکەی تاڵەبانی، بێگومان لە ئیدارەی هەرێمیی کوردیدا هەولێر و سلێمانی هەن کە لە نێوانیاندا ناکۆکی و کێشمەکێشمی جیددی هەیە. بێگومان ئێمە دەستوەرنادەینە کاروباری نێوخۆیی ئەوان، بەڵام گرژییەکان کاریگەرییان لەسەر هەمووان دەبێت. پارتەکەی تاڵەبانی ئەو هێلیکۆپتەرانە لە فەرەنسا وەردەگرێت،” هەروەها دابینی دەکات بۆ ئەوەی هێزەکانی هەسەدە بەکاری بهێنن.
چاوشئۆغڵو هەروەها باسی لەوە کرد کە ئاسمانی ناوچەکە لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی ئەمریکایە و واشنن ئاگاداری ئەم بابەتەیە.