کوردستانگرنگ

لە جیاتی ئارد سەموون دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەک ئەزموون، بەنیازە لە جیاتی ئاردی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان، سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکات. دەشڵێت، “بابەتەکە ئارەزوومەندانەیە و بە زۆر نییە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە چەند ناوچەیەکی بەغدا وەک ئەزموونێک بەشێوەی ئارەزوومەندانە لە جیاتی ئارد سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، ئامانج لەو ئەزموونە سوود وەرگرتنی هاوڵاتییانە، چونکە بەشێکی زۆری هاوڵاتییان ئەو بەشە ئاردەی کە وەری دەگرن دەیفرۆشنەوە بە بریکارە خۆراکییەکان بە نرخێکی کەمتر.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، ئێستا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی بەدەستی دەهێنێت پەیوەندیدارە بە بەرژەوەندی هاوڵاتییانەوە دەخرێتەڕوو بۆ لێکۆڵینەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوەندی وەزارەت و کۆمپانیای پەیوەندیدار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button